وهزارهتی پێشمهرگه بانگهوازێكی ئاراستەی ئەو سهربازانه دەكات كە له سوپای عێراق دابڕاون
سوپای عێراق
وهزارهتی پێشمهرگهی ههرێمی كوردستان، له بانگهوازێكدا داوا لهو سهربازانه دهكات كه دابڕاون له سوپای عێراق، بهزووترین کات پەیوەندی بکەن بەبنکەکانی مەشقی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە.
دهقی بانگەوازهكه:
بۆ هەموو ئەو ئەفسەرو پلەدارو سەربازانەی کە دابڕاون لە سوپای عێراقیو چاوپێکەوتنیان ئەنجامداوە لە لیژنەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەزووترین کات پەیوەندی بکەن بەبنکەکانی مەشقی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەم شێوەی لای خوارەوە:
1- فەوجی/1ی دهۆک پەیوەندی دەکەن بە (بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک) لە گردەهۆل
2- فەوجی /2ی دهۆک پەیوەندی دەکەن بە (بنکەی پیادەی هەولێر) لە باپشتیان
3- فەوجی /1ی کەرکوک پەیوەندی دەکەن بە ( بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک) لە چەمچەماڵ/ مەنیلە
4- فەوجی/2ی کەرکوک پەیوەندی دەکەن بە (خوێندنگای مەشقی سەربازی) لە سلێمانی / کانی گۆمە
5- فەوجی /1ی هەولێر پەیوەندی دەکەن بە (بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی) لە معسکر سلام
PM:01:59:04/11/2014