داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین کەمی کردووە

ماڵپەڕی شەفافییەت ڕایدەگەیەنێت" داھاتی نانەوتی هەفتەیەکی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە ھەشت ملیار دینار بووە کە بەراورد بە ھەفتەی رابردوو کەمی کردووە". 

ئەمڕۆ هەینی ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاویكردەوە" داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین بریتییە لە ٨ ملیار و ٤٤٠ ملیۆن و ٨٧ هەزار و ١٠٢ دینار كە بەشێوەی نەختینە و چەكە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو بڕە ٦ ملیار و ٤٦٢ ملیۆن دیناری واتە ٧٧%ی نەختینەیە، هەروەها ١ ملیار و ٩٩٧ ملیۆن دیناری واتە ٢٣%ی بەشێوەی چەكە و بڕی ٦٠ هەزار دیناریشی  مەقاسەیە.

داهاتی هەفتەی پێشتووتری سلێمانی زیاتر لە ١١ ملیار دینار بووە کە بەراورد بە ھەفتەی رابردوو بە بڕی ٣ ملیار دینار واتە بەڕێژەی ٢٦.٥% دابەزیووە.



PM:01:40:20/09/2024