لە بناری چیای مەتین شەرێکی سەخت لە نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا روویدا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٤ شەڕێکی سەخت لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا ڕوویدا لە بناری چیای مەتینی سەر بە قەزای ئامێدی. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، لە کەشوهەوایەکی باراناوی، ئەمڕۆ گەریلاکانی پەکەکە هێرشیانکردە سەر خاڵێکی سەربازی سوپای تورکیا لە بناری چیای مەتین. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، لەو شەڕەدا دەنگی چەکی قورس و مامناوەند بیستراوە کە شەڕەکە بۆماوەی نیو کاتژمێر بەردەوام بووە.

لە ماوەی ڕابردوودا سەربازانی سوپای تورکیا لە بناری چیای مەتین هەشت خاڵی سەربازی داناوە و هێزێکی زۆر و چەکی قورسی لەوخاڵانە جێگیرکردووە. 



PM:02:08:20/09/2024