دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٤، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای (مەهاباد – ورمێ) پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
فەرزین رەزازادە بەڕێوەبەی فریاکەوتنی ورمێ، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕاگەیاندووە" ئەمڕۆ لەسەر رێگای (ورمێ – مەهاباد) رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆرەکانی بیجۆ و پراید روویداوە".
ئاماژەی بەوەشکردوووە، لە ئەنجامی ڕووداوەکە پێنج کەس لەسەرنشینانی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون کە باری تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیرە.