ئەمڕۆ یەکەم بارانبارینی پایزە لە سەرتاسەری شارەکانی هەرێم دەستی پێکرد، و بڕیارە دووەم شەپۆلی بارانبارین رۆژی سێشەممە دەستپێبکات.
ئەمڕۆ هەینی یەکەم بارانبارینی پایزە سەرەتا لە دهۆک لەگەڵ هەورەتریشقە دەستیپێکرد و دواتر هەولێر و شارەکانی دیکەی هەرێمی گرتەوە.
کەمێک لەمەوبەریش بارانبارین و هەورەتریشقە لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد.
لەگەڵ یەکەم بارانی ساڵ لە قەزای چۆمان لەگەڵ دەستپێکی یەکەم شەپۆلی باران بارینی پاییزی ئەمساڵ، کچ و مامێک، بەهۆی هەورەبروسكەوە سووتان.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی سبەی شەممە کەشی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەورو پەڵە هەوردا دەبێت و دووەم شەپۆلی بارانبارین سێشەمە شارەکانی هەرێم دەگرێتەوە.