نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ئاشكرای دەكات، وەک یەکەم رێکاریی بەگرێبەست کردنی مامۆستایانی وانەبێژ، ڕۆژی یەک شەممە بایۆمەتری مووچە دەکەین، كە ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ ٣٧،٩٣٣ مامۆستایە بۆ مەبەستی گرێبەست بوون .
عەلی رەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بڕیاری کردنیان بە گرێبەست دەرچووە ، فۆڕمی بایۆمەتری بەسەر مامۆستایانی وانەبێژ دابەشبکرێت بۆ ئەوەی مووچەی مانگی ئەیلوولیان بۆ ببەسترێت و بخرێنە نێو لیستەکانی مووچەوە".
ڕاشیگەیاند" ڕێکارەکانی کردنی بە گرێبەستی مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوام دەبێت و بڕیارە لە ڕۆژی یەک شەممەوە بایۆمەترییان بۆ بکرێت بۆ ئەوەی ناویان بخرێتە نێو لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەو هەفتەیە سەرجەم پەروەردەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و قەزاکان کارەکانیان تەواو بکەن و بایۆمەتری بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بکرێت و تەواو ببێت.
جەختیشی كردەوە، دوای پڕکردنەوەی فۆڕم رێکارەکانی دیکەی پەیوەست بە تۆمارکردنی بایۆمەتری و رێکارەکانی دیکەش تەواو دەکرێت.