تا كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌مو موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ده‌درێت‌و له‌ساڵی
نوێشدا هێزه‌كانی (70) و (80)، ده‌خرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌ت
موچه‌یان پێده‌دات.
ئه‌حمه‌د خدر، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی
هه‌رێمی كوردستان، به رۆژنامه‌ی (باس)ی راگه‌یاندوه، هیچ موچه‌یه‌كی فه‌رمانبه‌ران
نافه‌وتێت‌و تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌ته‌واوه‌تی هه‌مو موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
ده‌درێت.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێم،
ئاشكراشی كرد: فه‌رمانبه‌رانی بانكه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ماندوبونیاندا، له‌كۆتایی
ساڵدا دو موچه وه‌رده‌گرن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و رۆشنبیریی
له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندوه، له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه یه‌كه‌كانی
(70) و (80) ی پێشمه‌رگه كه ژماره‌ی هه‌ریه‌كه‌یان زیاتر له (50) هه‌زار
پێشمه‌رگه ده‌بێت، ده‌خرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و له‌نێو هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌تدا
رێكده‌خرێن و موچه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌رده‌گرن.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، ئاشكراشی كردوه: ئه‌و هه‌نگاوه زۆر گرنگ‌و باشه
كه هیچ هێزێك له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نه‌مێنێت‌و له‌چوارچێوه‌ی
وه‌زاره‌تدا رێك‌بخرێن.