لەم ھەفتەیەدا شایستە داراییەکانی جوتیارانی سلێمانی دابەشدەکەین

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم رایگەیاند، لەم ھەفتەیەدا پارەی گەنمی جوتیاران لە سلێمانی دابەشدەکرێت، دەشڵێت" کێشەی نەناردنی پارەی جوتیارانی سلێمانی بەھۆی بوونی کێشەیەکی بانکییەوە بووە".

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم ئەمڕۆ شەممە ٢١ی ئەیلوول بە میدیای یەکێتی راگەیاند، لە کۆتایی ھەفتەی رابردوەوە لە دھۆک و ھەولێر دەستیان بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران کردووە، لە سلێمانیش بەھۆی بوونی کێشەیەکی تەکنیکیەوە نەتوانراوە دابەشبکرێت و لە ھەوڵی ئەوەدان کێشەکە چارەسەر بکەن، لەم ھەفتەیەدا شایستە داراییەکانی جوتیاران دابەش دەکەن. 

وتیشی، کێشەی نەناردنی پارەی جوتیارانی سلێمانی بەھۆی بوونی کێشەیەکی بانکییەوە بووە و ئامێرەکان چەکەکان ناخوێننەوە گرفتەکەش ھیچ پەیوەندیەکی بە کێشەی ئابووری و سیاسییەوە لە نێوان ھەرێم و بەغدادەوە نییە. 

عیراق بڕی ٦٨٥ ھەزار تۆن گەنمی لە جوتیارانی ھەرێم وەرگرتووە، تائێستا بەغداد شەش جار پارەی گەنمی جوتیارانی ناردووە و دواینجاریش ١٥٠ ملیاری بۆ سلێمانی و ھەولێر و دھۆک تەرخانکرد.




AM:12:02:22/09/2024