بڕی ٥٧٢ ملیار دینار خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم

بە گوێرەی زانیارییەکان  بڕی ٥٧٢ ملیار دیناری تەواوکەری مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە گەیشت و خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان راگەیاند" ٥٧٢ ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی بۆ تەواوکاریی مووچەی مانگەکانی تەممووز و ئاب". 
 
وەزارەتی دارایی عێراق مانگی رابردوو، تریلیۆنێک و ١٨٣ ملیار دیناری ناردبوو. لەو بڕە پارەیە، ٣٠٧ ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی حەوت بوو. ئەوەی دیکەی بۆ مووچەی مانگی هەشت بوو. 
 
ئەو پارەیە بۆ مووچەی مانگی هەشت نێردرابوو، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوتی پێ دا کە نزیکەی تریلیۆنێک دەبوو. 

ئەوە لەکاتێکدایە، نزیکەی ٦١٨ ملیار دینار لە مووچەی مانگی حەوت مابوو بۆ ئەوەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێت. 






AM:10:28:22/09/2024