نرخی زێڕ روو لە دابەزین دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات و نرخەکەی رووی لە دابەزین کرد کە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ئەمڕۆ بە ٢ هەزار و ٦٢٢ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٦٢٩) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٥٧٩) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٥٥٥) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٨٢) هەزار دینارە.

جێگای ئاماژەیە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٩٥٠ دیناری عێراقی دەشکێنرێتەوە.




PM:01:04:22/09/2024