لە سنورى سیتەک ١٥ دۆنم پوش و پاوان و دارى سروشتى سوتان

ئاگرێكى فراوان لە سنوورى سیتەک سەر بە پارێزگای سلێمانی کەوتەوە کە بەهۆیەوە ١٥ دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سوتان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئاگرێكى فراوان لە گوندى زینانەى شارەدێى سیتەکی سەر بە پارێزگای سلێمانى کەوتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆى ئاگرەکەوە ١٥ دۆنم پوش و پاوان و دارى سروستى سوتان.

ئەوەشی خستەڕوو، بە هاوکارى دانیشتوانى ناوچەکە و تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.



PM:01:34:22/09/2024