بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە لە سنووری قەزای بازیان سەر بە پارێزگای سلێمانی دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بکرێت.
قائیمقامیەتی قەزای بازیان، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە و دەڵێت" رۆژی سێشەممە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٤ نەوت دەگاتە قەزای بازیان و سەرەتا له شارۆچكەی ئەڵایی و گەڕەكی ئاشتی و گوندەكانی دەوروبەری هاڵەی مام قادر و داریكەلی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".
لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەدا قائیمقامیەتی قەزای بازیان داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە" بە هیچ شێوەیەک شوێنی خۆیان نەگۆڕن و هەر بەرمیلێك نەوت کە ٢٠٠ لیتره نرخی ١٠٤هەزار دینارە".
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ وەرگرتنی نەوتەکە پێویستە هەر خێزانێک کۆبۆنی نەوتی هەبێت.