پارتی یەكێتی دیموكراتی(پەیەدە) دەیەمین کۆنگرەی خۆی بەست و هەر یەک لە غەریب حەسۆ و پەروین یوسف وەک هاوسەرۆکانی نوێی هەڵبژێردران.
لە دووەمین ڕۆژی دەیەمین کۆنگرەی پارتی یەکێتی دیموکراتی(پەیەدە) کە لە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان غەریب حەسۆ و پەروین یوسف بە هاوسەرۆكانی نوێی پەیەدە هەڵبژێردران و شوێنی ساڵح موسلیم و ئاسیا عەبدوڵا هاوسەرۆکانی پێشووتری پەیەدەیان گرتەوە.
لە کۆنگرەکەدا ٧٠٠ ئەندام بەشدارییان کرد و بریارە لە ڕۆژانی داهاتوو بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن ٩٠ ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی پەیەدە هەڵبژێردرێن.
ئەمە دەیەمین کۆنگرەی پە یەدەیە کە لە ٢٣ ساڵی ڕابردو و دوای دامەزراندنی ئەم پارتە سیاسییە بەڕێوەدەچێت.
لە کاتێکدا پەروین یوسف و غەریب حەسۆ وەک هاوسەرۆکانی نوێی پەیەدە هەڵبژێردران کە ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی بوون و غەریب حەسۆ بۆ دووهەمین جارە کە دەبێت بە هاوسەرۆکی پەیەدە.