فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا چیای گارە و مەتین لە ناحییەی دێرەلۆکی سەر بە قەزای ئامێدیان بۆردومان کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری سپی ئەمشۆ یەکشەممە ٢٢ی ئەیلوول فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆ جارێکی دیکە سنووری هەرێمی کوردستانیان بەزاند و چوار جار چیای گارە و مەتینیان لە قەزای ئامیدی بوردومان کرد.
سووڕانەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا بەردەوامە و ئەمشەو سێ جار چیای گارە و جارێک چایی مەتین لە ناحیەی دیرەلۆکی سەر بە قەزای ئامێدی کرایە ئامانج و هاوکات دەنگی تەقە و تۆپباران لە ناوچەکە بەردەوامە.