وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پاره‌ی مووچه‌ی مانگی ئاب به ته‌واوی نه‌هاتووه و كورتهێنانی هه‌یه، ده‌شڵێت "ناتوانین ئه‌و كورتهێنانه پڕبكه‌ینه‌وه".
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ یەکسەممە ٢٢ی ئەیلوول لە لیدوانێکی ڕۆژنامەنووسی وتی"بڕی پاره‌ی ته‌واو بۆ مانگی ئاب نه‌هاتووه و هۆكاره‌كه ڕوون نییه كه بۆچی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ٢٤٣ملیار دیناری نه‌ناردووه و كورتهێنانمان هه‌یه و حكوومه‌ت ناتوانێت ئه‌و كورتهێنانه پڕ بكاته‌وه".
وتیشی"هیچ بیانوویه‌ك بۆ به‌غدا نه‌ماوه‌ته‌وه كه ته‌واوی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نه‌نێرێت، ئێستا سه‌رو ٧٠٠ ملیار دینارمان بۆ مووچە لەبەردەستدایە".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق بڕه پاره‌كه‌ی دیكه بنێرێت، لیستی مووچه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌ست ده‌كه‌ین به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شت".
پێشه‌وا هه‌ورامانی راشیگه‌یاند كه شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتوو سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و لیستی مووچه‌ی مانگی نۆی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات و راده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی ده‌كات.
ئەوەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندبوو، بڵاوكردنه‌وه‌ی لیستی مووچه ناگاته كۆتایی هه‌فته و ئه‌مشه‌و یان سبه‌ی لیستی مووچه بڵاوده‌كر‌ێتەوە.