کەشناسی کەشوهەوا ٤٨ کاتژمێری داهاتووی راگەیاند


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات کە ئەمڕۆ کەمێک پلەکانی گەرما بەرزبنەوە، ئاسمانیش تەنکە هەورێکی هەبێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە بەمشێوەیە دەبێت: 

کەش، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و تەنکە هەوری بەرز دەبێت . 
پلەکانی گەرما، بە گشتی کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
سبەی سێ شەممە بەمشێوەیە دەبێت:  
کەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت . 
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ 

پلەکانی گەرمای شوێنەی جیاجیاکانی باشوری کوردستان بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر:٣٥ پلەی سیلیزی
سلێمانی:٣٤ پلەی سیلیزی
دهۆک:٣٥ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٣٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ:٣٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٤ پلەی سیلیزی
سۆران: ٣٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٤٠ پلەی سیلیزی




AM:10:09:23/09/2024