ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لە بارەی نیەتپاکی بەرامبەر ژینگە داوا لە کاندیدەکان دەکات هەر یەکێکیان هێندە درێژی تەمەنیان نەمام بچێنن.
بە ناونیشانی " نیەتپاکی بەرامبەر ژینگە " ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە پەیامێک ئاراستەی کاندیدەکان و داوا لە کاندیدانی سەرجەم لیست و قەوارە سیاسییەکان و سەربەخۆکان بۆ پەڕلەمانی کوردستان دەکات " پێش گەیشتنتان بە پەڕلەمانی کوردستان، داواتان لێدەکەین هەر بەڕێزێک هێندەی ژمارەی ساڵەکانی تەمەنی نەمام بڕوێنێت کە لە ئێستادا بەرەو وەرزی نەمام ڕواندن دەچین". لە پەیامەکەدا هاتووە " هەمووان دەزانین یەکێک لە گرفتە گەورەکانی هەرێمی کوردستان کەمی ڕێژەی سەوزاییە. هەر بەڕێزێک ئامادەیە نەمامەکان دابین بکات، ئێمە ئامادەین شوێنی بۆ دابین بکەین و بیڕوێنین و دواتر ئەرکی پاراستن و ئاودانی دەگرینە ئەستۆ".
لە کۆتایی پەیامەکەدا رێکخراوەکە دەڵێت" تکایە، ئەگەر ئامادەی بەشداری ئەو هەڵمەتە بیت، پەیوەندی بکە. 07731443131 07701443136 هەر کاندیدێکی بەڕێز نەمامی دابین کرد دواتر ناوی لە سۆشیاڵمیدیای ڕێکخراو بڵاو دەکەینەوە".
پێشبینی دەکرێت رۆژی ٤ شەممە هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکات و تا رۆژی ١٨ ی تشرینی یەکەم بەردەوام بێت کە دوو رۆژ پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەبێت.