دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێکردنی مووچەی هەرێم کۆدەبێتەوە

ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دادگای فیدراڵی عێراق کۆدەبێتەوە و تاوتوێی سکاڵایەکی تایبەت بە نەناردنی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات.


بە پێی خشتەی کۆبونەوەکانی دادگای فیدراڵی، ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی سکاڵایەکی دەریا محەممەد حەوێز، کە لەسەر هەریەک لە محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان تۆماری کردوە.

لە سکاڵاکەدا، داوای کردوە کە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێن، چونکە دواکەوتنی دژی بڕگەی یەکەمی ماددەی ١١٧ دەستوری عێراقە.

هەر ئەمڕۆش دادگای فیدراڵی تاوتوێی سکاڵایەکی سەرۆکی دەستەی حەج و عومرەی عێراق دەکات کە لەسەر سەرۆک پەرلەمانی عێراق تۆمار کراوە و چەند جارێک دوا خراوە.



PM:02:09:23/09/2024