کوردستان بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن داوا دەکات" دەبێت کێشەی مووچە بە یەکجاری بنبڕ بکرێت".
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کە لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، دەبێت پڕۆسەی پەروەردە و خوێندن لە ریزبەندی یەکەمی بایەخپێدانی حکومەت بێت بە کردار و کێشەی مووچە بە یەکجاری بنبڕ بکرێت، بە پێویستیشی دەزانن بەرزکردنەوەی مووچە بڕیاری لێبدرێت، چونکە ڕاگرتنی پێچەوانەی یاسای خزمەتی شارستانییە و زیانێکی زۆری ماددی بە مامۆستایان و فەرمانبەران گەیاندووە، کە خۆی لە ٦٠ بۆ ١٢٠ ھەزار دینار و زیاتر دەدات".
ئاماژەی بەوەکردووە، دەبێت ھەموو ھەوڵێک بدرێت مامۆستایان و فەرمانبەران لە ھەموو ئەو پێشینانەی لە بانکە حکومییەکان دەدرێت سودمەند بن، ھاوشێوەی عیراق، باشترین رێگەش بۆ ئەوە ئەوەیە مووچەکان بخرێنە سەر ئەو بانکانە.
لە راگەیەنتراوەکەدا هاتووە" زیاتر ٦٠%ی مامۆستایان سودمەند نەبوون لە زەوی نیشتەجێبوون و دەبێت ھەنگاوی پێویست و بەپەلە بنرێت بۆئەو مەبەستە، داواش دەکات کەسی شیاو لە شوێنی شیاو دابنرێت، چونکە پڕۆسەی پەرورەدە و خوێندنی باڵا وەک دامەزراوەی تر نییە کە ھەرچۆنێک بێت بەڕێوەبچێت".
دەقی راگەیەنراوەکەی یەکێتی مامۆستایان: