تەندروستی عێراق: ١٤ حاڵەتی تووشبووی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمار کراوە

لە هەرێمی کوردستان ١٤ حاڵەتی تای خوینبەربوون تۆمار کراوە، بەڵام هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان نەبووە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند" لە تەواوی هەرێمی کوردستان ١٤ حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون".

بە وتەی وتوبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق ٦ تووشبووی تاێ خوێنبەربوون لە شاری هەولێر تۆمارکراوە و هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان نەبووە، لە سلێمانیش سێ حاڵەتی توشبوون تۆمارکراون بەبێ هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان.

سەیف بەدەر وتیشی"  لە پارێزگای دهۆک پێنج حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون و یەکێک لە تووشبووەکان گیانیلەدەستداوە".




PM:03:32:23/09/2024