وەزارەتی خوێندنی باڵا خوێندکارانی دەرچووی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت" ڕوو نەکەنە ئەو سەنتەرانەی نافەرمین و فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە".
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە هۆشدارییەکدا بڵاویکردەوە" پێویستە دەرچوانى پۆلى ١٢ی ئامادەیى بۆ پێشکەشکردن و پڕکردنەوەى فۆڕمى زانکۆلاین، ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە، چونکە وەزارەت بەرپرس نابێت لە هەر هەڵەیەک لە کاتى پڕکردنەوەى فۆڕمەکانتان ڕوبدات".
دەشڵێت" بۆ بهرچاوڕونی زیاترى دهرچوانی پۆلی ١٢ و ئاشنابوونیان به سیستمهكانی وهرگرتن دەتوانن سەردانی وێبسایتى (www.regayzanko.com) بکەن و ڕێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆرمەکانتان".
هەروەها لە هۆشدارییەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ئەوەش هاتووە" دەتوانن سەردانى (مەڵبەندەکانى ڕاوێژکارى زانکۆ حکومییەکانى کوردستان) بکەن بۆ وەرگرتنى ڕونكردنهوهی پێویست لهسهر چۆنیهتی پڕكردنهوهی فۆرمی پێشکەش کردن بە سیستمه جیاوازهكان لە زانکۆلاین، بۆ ئهوهی دەرچوان بهر لهوهی فۆرم پێشكهش بكهن، ئاگاداری وردهكارییهكانی سیستمهكان بن وهەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە".
هۆشدارییەکەی خوێندنی باڵا لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە، زانکۆلاین بۆ دەرچوانی ١٢ی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی)، تاوەکو رۆژى ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٤ کارا کرد، بهوهش دهرچوان لەو ماوەیەدا دهتوانن فۆرمی وهرگرتن له زانكۆ و پهیمانگهكان پڕبكهنهوە و پێشكهشی بكهن.