پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت" لە رووداویكی شەڕکردندا لە قەزای ڕانیە کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بووە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەرین، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دوو بریندار گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە بە ناوەکانی (س ح س) لە دایکبووی (٢٠٠٨) پیشە (کاسب) دانیشتووی ڕانیە/ تیتۆکە، ( ت ب ح) لەدایکبووی (٢٠٠٨) پیشە کاسب دانیشتووی ڕانیە/ تیتۆکە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراو و دادوەر بڕیاریدا بە بەراگرتنی تۆمەتباران بەپێی ماددەی (٤١٣) لە یاسای سزادانی عراقی.
پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین ئەوەشی خستەڕوو، (ت ب ح) بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا و ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە، پاش گیان لەدەستدانی مادەی یاسایەکە گۆڕاوە بۆ (٤٠٥) لە یاسای سزادان عێراقی وە لە ئیستادا (س ح س) بەو مادەیە ڕاگیراوە و لێکۆلینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.