دارایی عێراق لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆران بڕیاریدا

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق ىڕیاریدا بە خەرجکردنی کورتهێنانی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا بڕی (٢٤٣) ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات. 

بڕیارەکەی ئەمشەوی وەزارەتی دارایی عێراق لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو کە ٢٤٣ ملیار دینار لە مووچەی مانگی هەشت کورتهێنانیان هەیە و ئێستا ٧٥٥ ملیار دینار لەبەردەستە بۆ دابەشکردنی مووچە. 

هەروەها بڕیارە دوای چارەسەکردنی ئەو گرفتە، لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت. 



PM:09:01:23/09/2024