ئەمشەو دووشەممە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە گەڕەکێکی سنووری پارێزگای هەولێر، دایکێک لە ڕووداوێکی تەقەکردندا کوژرا و کچێکیش لە ئێستادا بریندارە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی سیمی خاتون لە پارێزگای هەولێر دەستڕێژی گولـلە لە دایک و کچێک کرا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئێستادا دایکەکە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە و کچەکەش بریندار بووە کە لە نەتەوەی عەرەبن.
لهئێستادا تهرمی ژنەکە رهوانهی پزیشكی داد كراوه و بریندارهكهش بۆ نهخۆشخانه گواستراوهتهوه.
تائێستا هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمیان دەربارەی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە بڵاونەکردۆتەوە.