پارێزگارى سلێمانى ڕایدەگەیەنێت" داوامان لە نێچیرڤان بارزانی کردووە، ڕۆڵی هەبێت هەڵگرتنی گەمارۆی تورکیا لەسەر فڕۆکەخانەی نێودهوڵهتی شارهكه".
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" داوامان لە نێچیرڤان بارزانی کردووە رۆڵی هەبێت لە هەڵگرتنی گەمارۆکانی تورکیا بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی".
پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، وەک یەکەم رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکرێت.
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا هەڤاڵ ئەبوبەکر داوای کرد کە، بانگەشەیەکی ئارام بەڕێوەبچێت و لایەنەکان پەنا بۆ ناوزڕاندنی یەکتر نەبەن.
بەیانی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی گەیشتە شاری سلێمانی و لەسەر پرسی بانگهشهی ههڵبژاردنی پهرلهمان، لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و سهرۆكی یهكه ئیداریهكانی پارێزگاكە کۆبووەوە.