هەرچەندە بڕیارە سبەینێ ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، بەڵام بەشێک مامۆستایانی ناڕازی سنووری پارێزگای سلێمانی لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیاندا، هەڕەشەی بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.
ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە بەردەم باخی گشی شاری سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند" داوا لە سەرجەم مامۆستایان دەکەین، تا وەرگرتنی مووچەی مانگی (٨ و ٩)، بایکۆتی سەرتاسەری هۆڵەکانی خوێندن بکەن".
دەشڵێن" چارەسەرنەکردنی کێشەی مووچە و هەنگاونەنان بۆ بەبانکیکردنی مووچە و نەگەڕاندنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران، سکاڵا تۆمار دەکەین و خۆپیشاندانەکان دەبەینە بەغداد".
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا مامۆستایانی ناڕازی، هۆشدارییاندا کە" بایکۆت و ناڕازەیەتییەکانیان بەردەوام دەبێت و ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکان دەبەنە هەولێر، لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەگرتووەکاندا مانگرتنی خواردن ڕادەگەیەنین".
لەم لینکەوە ڤیدیۆی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ببینە