وێنە.. بەهۆی بۆردوومانی تورکیا ماڵی هاوڵاتییەک لە گوندێکی دەڤەری ئامێدی زیانی بەرکەوت

گوللـەتۆپێک لە باخچەی ماڵێکی سەنتەری گوندی گوهەرزێ لە بناری چیای مەتین سەر بە قەزای ئامێدی کەوتەخوارەوە.

پەیامنێری (سپی) رایگەیاند" دوانیوەرووی ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر ٢:٢٥ دەنگێکی بەهێز لە ناو گوندەکە بیسترا، دواتر دەركەوت گوللـەتۆپێک لە ناو حەوشەی ماڵێکدا کەوتووەتەوە خوارەوە.".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە گوللـە تۆپەکە بەرماڵی هاوڵاتی رەمەزان ئەحمەد گوهەرزی کەوتووە، بەوهۆیەوە زیانی ماددی بەرماڵی خۆی و دوو ماڵی تر کەوتەوە.

لە سەرەتای ئەمساڵ تا ئێستا تـۆپخانەکانی سوپای تورکیا زیاتر لە ١٧ جار سەنتەری گوندی گوهەرزێ و دەوروبەری تۆپباران کراون و زیانێکی زۆری ماددی بە خانو و ئۆتۆمبێل  هاوڵاتیانی گوندەکە کەوتووە.



PM:04:19:24/09/2024