ڕەشەبایەکی بەهێز هەڵدەکات

شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی هاتنی بارستە هەوایەك لە سیبریاوە دەكات و دەڵێت" بەهۆیەوە خێرایی با چالاك دەبێت و دەگاتە ١٥ بۆ ٤٥ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا هاوشێوەی ڕەشەباكەی مانگی ٧ی ئەمساڵ".

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ئەمشەو سێشەممە ٢٤ی ئەیلوول لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسی دا ڕایگەیاند، وەک حاڵەتەکەی کۆتایی مانگی تەمموز بارستە ھەوایەک لە سیبیریاوە دەگاتە ناوچەکانی ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لە کۆتایی ئەم ھەفتەوە واتا دوو سبەی و کاریگەری ئەبێت لەسەر کەشوھەوای سنوری پارێزگای سلێمانی و دەڤەری راپەرین و بەگشتی ناوچەی شاخاوییە سنورییەکانی ڕۆژھەڵات و تاوەکو ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو بەردەوامەبێت.

ڕاشیگەیاند، بەهۆیەوە بای باکوری ڕۆژھەڵات چالاک ئەبێت بەخێرایی لەنێوان ١٥ بۆ ٤٥ کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا و پلەی گەرمی لەناوچەی کاریگەر بەو بایە نزمدەبنەوە و شەوان ھەست بە سەرما دەکرێت لەناوچە شاخاوییەکاندا.




AM:12:16:25/09/2024