بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی پەروەردەیی و مامۆستایان و قوتابیان لە مەراسیمێكدا یەكەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا.
ئەمڕۆ پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە بەشداری زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٢٠ هەزار قوتابی قوتابخانە حکومی و زیاتر لە ١٣٢ هەزار قوتابی قوتابخانە ناحکومەییەکان دەستپێکرد.
هەروەها مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، لە قوتابخانەیەکی کۆیە زەنگی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا و لە وتارێكدا رایگەیاند" خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ زەنگی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لێدەدەین".
ئاماژەی بەوەشکرد، مامۆستایان هەمیشە لە ڕێزی پێشەوەی خزمەتکردنی گەل و وڵاتدا بوون بەوەی کە نەوەیەکی نوێ پەروەردە دەکەن.
بارزانی هەر لە پێشکەشکردنی وتارەکەیدا ئەوەشی خستەروو، لە ڕۆژانی داهاتوودا دەست بە دروستکردنی جوتسایدی (هەولێر - کۆیە) دەکرێت، هەروەها ناحیەی تەقتەق وەک یەکێک لە کۆنترین ناحیەکانی کوردستان بە قەزا دەکرێت.