ئەنجومەنی وەزیران پرسی فەرمانبەرانی گرێبەست و سێ یەکەمەکان تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی فەرمانبەرانی گرێبەست و سێ یەكەمەكانی زانكۆ پەیمانگاكان تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٤ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران (ماوە بۆدرێژکراوە)، کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا دوو تەوەری سەرەکی تاوتوێ دەکرێت. 

لە تەوەری یەكەمی کۆبوونەوەکەدا میوانداریکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتی ڕاژە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ خستنە ڕووی ڕاسپاردە و پێشنیارەکانیان، سەبارەت بە دۆسییەکانی فەرمانبەرانی گرێبەست و سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵاکان و ئەوانەی کە یاسای پابەندی خاوەن پیشەی تەندروستی و پزیشکی دەیانگرێتەوە.

لە بڕگەی دووەمدا خستنەڕووی دوا پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بەسەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق کەوا بڕیارە لە ڕێککەوتی ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ بکرێت.



AM:09:46:25/09/2024