بارزانی: ئازادی بەنرخترین شتە، بۆیە نرخی گرانە

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٩ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵیادی ڕیفراندۆم پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئازادی بەنرخترین شتە لە بووندا". 

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، کەمێک پێش ئێستا لە حەوتەمین ساڵیادی ریفراندۆمدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕایگەیاندووە" ئەگەر لە پێناو سەروەری و شکۆدا سەرکێشیت کرد، بە کەمتر لەوەی ئامانجتە ڕازی مەبە".

هەروەها بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت" ئازادی بەنرخترین شتە لە بووندا، بۆیە نرخەکەی گەلێک گرانە". 

ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ لە هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان بەڕێوەچوو کە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان سەرپەرشتیکرا.

هەروەها بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن سێ ملیۆن و ٣٠٥ هەزار و ٩٣٥ كەس بەشداریان لە پڕۆسەكە كرد كە دەكاتە لەسەدا ٩٢ پۆینت ٧٢ لەو ژمارەیە، دوو ملیۆن و ٨٦١ هەزار و ٤٧١ كەس بە بەڵێ دەنگی داوە و ٢٢٤ هەزار و ٤٦٤ كەسیش بە نەخێر و ٢١٩ هەزار و ٩٩٠ دەنگیش پووچەڵ بوو، بەمەش زیاتر لەسەدا ٩٢ی خەڵكی كوردستان بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆی كوردستان دا.

هاوکات دوای کەمتر لە مانگێک لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ٥١%ی خاکی باشوری کوردستان لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە کۆنتڕۆڵکرا.



AM:10:35:25/09/2024