فەرمادەی شەڕڤانانی یەپەگە مەحمود بەرخودان کە لەگەڵ نارین عفریندا سەرکردایەتی شەڕی کوبانێ دەکەن، رایگەیاند " ئێمە زانیاری تەواومان لەلایە کە چەندین ئەفسەری پایە بەرزی تورکیا لەناو ئەو هێزەی داعشدان، بەڵام ئـێمە پیلانیەکانیان پووچەڵ دەکەینەوەو رۆژی سەرکەوتن نزیکە".
مەحمود بەرخودان بەمیدیاکانی یەپەگەی راگەیاند "هەموو پیلانەکانمان پووچەڵکردۆتەوەو لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرکەوتن رادەگەیەنین".
لەلایەکی ترەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەرەی شەڕی کوبانێ بە سپی میدیای راگەیاند " دەبێت میدیاکانی باشور شیڵگیرانەتر هەواڵ و زانیاری بڵاوبکەنەوە، ئەو هەواڵەی کە گوایە پەیەدەو بورکان فورات و پێشمەرگە چەند گوندێکیان لە رۆژئاوای کوبانێ ڕزگار کردووە، دوورە لە راستیەوە".
سەبارەت بەو هەواڵەی هەندێک میدیای عەرەبی و باشور بڵاویناکردۆتەوە کە گوایە ناکۆکی کەوتۆتە نێوان سووپای ئازاد و شەرڤانانی یەپەگەوە، ئەو سەرچاوەیە وتی " ئەو هەواڵە دوورە لە راستیەوە، جۆرە هەواڵێکی لەو چەشنە خزمەتی داگیرکەران دەکات".