شایستە داراییەکانی ئەم توێژە دابەشدەکرێت


بڕیارە سبەینێ پێج شەممە شایستەی داراییەکانی گەنمی جوتیاران دابەشبکرێت و سایلۆی سلێمانیش داوایەک ئاراستەی جوتیاران دەکات.

لە راگەیاندراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاوکریەوە، سایلۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکات کە بۆ وەرزی ٢٠٢٤ گەنمیان رادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە، سبەینێ پێنجشەمە تاوەکو ژمارە ی ٨٦١ سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووشە "تکایە ئەو جوتیارەی گەنمەکەی بەناوەوە رادەستکراوە خۆی ئامادەبێت، یاخود کەسی ئامادەبوو لە دادنوس وەکالەتی بۆ کرابێتەوە، بە پێچەوانەوە چەکی هیچ کەس نادرێتەوە بە کەسێکی دیکە”.





PM:04:10:25/09/2024