مەحمود عوسمان: هەڵبژاردن لە كوردستان بکرێت و نەکرێت هیچ گۆڕانکارییەک لە حاکمیەتی کوردستان ڕونادات

سیاسەتمەدارێکی کورد دەڵێت" هەڵبژاردن لە كوردستان بکرێت و نەکرێت هیچ گۆڕانکارییەک لە حاکمیەتی کوردستان ڕونادات و نە ئەم هەڵبژاردنە و نە ئەوانەی لە ڕابردوودا کراون هیچ گرنگ نەبوون چونکە کەسی بڕیاربەدەست و یەکەمی حزبەکان خۆیان ناچنە پەرلەمان".

دكتۆر مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری ناسراوی کورد لە لێدوانێكدا بۆ دەنگی ئەمریكا رایگەیاندووە" نە ئەم هەڵبژاردنە و نە ئەوانەی لە ڕابردوودا کراون هیچ گرنگ نەبوون چونکە کەسی بڕیاربەدەست و یەکەمی حزبەکان خۆیان ناچنە پەرلەمان، ئەوانەی دەچن کادیری پلە سێ و چوارن کەهیچ بڕیار و دەسەڵاتیان بەدەست نیە".

لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن مەحمود عوسمان دەڵیت" هەڵبژاردن بکرێت و نەکرێت هج گۆڕانکارییەک لە حاکمیەتی کوردستان ڕونادات، چونکە پارتی حوکمی زۆنێک دەکات و یەکێتیش هی زۆنێکی تر".

هەروەها ئاماژە بەوەدەکات کە یەکێتی و پارتی باڵادەستن و هێزی چەکدارییان هەیە و ناهێڵن ئەو هێزە نوێییانەی کە دروست بوون بێنە پێش.

وتیشی" نفوزی ئێران و تورکیا و کاریگەرییان لەسەر هەرێم هەبووە و هەیە بەردەوامیش بەهێزی دەکەن، چونکە پەیوەندییان لەگەڵ کەسی یەکەم و بڕیاربەدەستی حزبەکان هەیە".

مەحمود عوسمان راشیگەیاندووە" تورکیا و ئێران نفوزییان هەیە لە هەرێم، تورکیا ڕێککەوتنی ئەمنی هەیە لەگەڵ عێراق پێش ئەوەش و ئێستاش بەناوی پەکەکەوە کوێی بوێ دەچێتە ناوی یا کێی بوێت دەیکوژێت کەسیش قسەناکات، تورکیا ڕێککەوتنی ئەمنی هەیە لەگەڵ عێراق و بەناوی پەکەکەوە کوێی بوێ دەچێتە ناوی یا کێی بوێت دەیکوژێت و ئێرانیش کەمپەکانی کوردانی ڕۆژهەڵات دەگوازنەوە لەم شوێن بۆ ئەو شوێن هیچ کەسیش قسەناکات".




PM:10:28:25/09/2024