وەزیری پەروەردە: پشتگیری لە مامۆستایان دەەکەین

وەزیری پەروەردە دەڵێت" ئێستا فۆڕمی دامەزراندنی وانەبێژان دابەشدەکرێت وئێمەش وەک پەروەردە پشتگیریان دەکەین".

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٤ ، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند" ئێستا فۆڕمی دامەزراندنی وانەبێژان دابەشدەکرێت و پڕی دەکەنەوە، ئێمەش وەک پەروەردە پشتگیریان دەکەین".

وتیشی"  ئێستا فۆڕمەکانمان دابەشکردووە بەسەر پەروەردە گشتییەکان، لەوێشەوە بۆ پەروەردەی قەزاکان دەنێردرێت، مامۆستایان دەتوانن لێیان سوودمەند ببن و مافیان لای ئێمە پارێزراوە".

سەبارەت بەو وانەبێژانەی کە دوورخراونەتەوە لە دامەزراندنی گرێبەست سوودمەند نەبوون راشیگەیاند" لە هەر کاتێکدا لەجیاتی دانان هەبێت، یاخود لە داهاتوودا پێویستمان با مامۆستا هەبێت لە کەرتی پەروەردە، ئەو کاتە بۆ ئێمە لە پێشینە دەبن".

وەزیری پەروەردە لەبارەی دەستپێکی پڕۆسەی خوێندن و هەڕەشەی مامۆستایانەوە بۆ بایکۆتی پڕۆسەکە لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان وتی"  ئێمە داواکارین سەرجەم مافەکانی مامۆستایان دابین بکرێت، لە گەڕاندنەوەی پلەبەرزکردنەوە و پێدانی شایستەداراییەکان لە کاتی خۆیدا".




PM:12:02:26/09/2024