دەستەی کەشناسی عێراق دەڵێت" لە رۆژی یەکشەممەوە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و لە رۆژی دووشەممەوە بارانبارین هەیە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٤، دەستەی کەشناسیی عێراقدا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە پلەی گەرمی نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت".
راشیگەیاند" لە رۆژی دووشەممە پلەی گەرمی زیاتر دادەبەزێت، ئاسمان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵات و ناوچەکانی ناوەڕاست بارانبارین هەیە".
لەلایەکیترەوەش ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند" بەهۆی چالاکبوونی بای باکوری رۆژھەڵات لە سبەی بەدواوە پلەکانی گەرما لە لە ناوچەکانی دەڤەری راپەرین و سنوری پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاویەکانی ئیدارەی سۆران نزم دەبنەوە، بەڵام لە لەسەرجەم ناوچەکانی دیکەی ھەرێم پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە".