کۆتا گوژمەى پارە بۆ مووچەی مانگی هەشت ڕەوانەی هەرێم دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" چاوەڕوانین ئەمڕۆ بەغداد کۆتا گوژمەى پارە بۆ مووچەی مانگی هەشت بنێرێت". 

ماڵپەڕی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویکردەوە" چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق، کۆتا گوژمە پارە بۆ دابەشکرنی مووچەی مانگی هەشتى مووچەخۆران بخاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کە بڕەکەی ٢٤٠ بۆ ٢٤٣ ملیار دینارە و راستەوخۆش دوای ئەوە لیستی مووچە رادەگەیەنرێت". 

وتیشی" کەموکوڕییەکانی لیستی مووچە لە قۆناغی کۆتاییهاتندان و ئەوەش چاوەڕواندەکرێت تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، بەغداد مووچەی مانگی ئەیلول خەرج بکات". 



PM:01:38:26/09/2024