رێكخراوی تیرۆریستی داعش بازاڕی فرۆشتنی ژنانی ئێزیدی و مه‌سیحییه‌كانی عێراقی رێكخستوهتهوه، ئه‌و نوسراوه‌ش كه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی بازاڕه ئاماده‌یكردووه ئاشكرا ده‌بێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.
به پێی راپۆرتێكی پێگه‌ی ئیلاف و به پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی ئاشكرابووه رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ رێكخستنه‌وه‌ی بازاڕی "فرۆشتنی ژنان و كچانی ئێزیدی و مه‌سیحی" كه داشكاندنی به خۆیه‌وه بینیوه، نرخی نوێی ژنان و كچانی دیاریكردووه.
ئه‌و كاره‌ی كه رێكخراوی تیرۆریستی داعش دژ به ژنان و كچانی مه‌سیحی و ئێزیدی ده‌یكات، كارێكی دوور له مرۆڤانه‌یه و هه‌موو جیهان له دژی وه‌ستاوه‌ته‌وه.
به پێی نوسراوه‌كه‌ی داعش نرخی فرۆشتنی كچه رفێنراوه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی " بیت المال "ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام رێكخراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ش به‌وه‌كراوه كه هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی له‌و بڕیاره بكات سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رده‌كرێت.
له ناو به‌ڵگه‌كه‌دا نرخه‌كان دیاریكراوه كه به‌مشێوه‌یه:
نرخی ژنێكی مه‌سیحی و ئێزیدی كه ته‌مه‌نی له نێوان 30 بۆ 40 ساڵدا بێت برتییه له (75 هه‌زار دیناری عێراق)، به‌ڵام ئه‌و ژن و كچانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 20 بۆ 30 ساڵدایه نرخی به 100 هه‌زار دیناری عێراقی دیاریكراوه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 40 بۆ 50 ساڵدایه نرخی فرۆشتنی به 50 هه‌زار دینار دیاریكراوه.
هه‌روه‌ها له بهڵگهنامهكهشدا نرخی فرۆشتنی منداڵیشتی تێدایه كه به جۆرێك ئه‌و منداڵانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له یه‌ك ساڵ بۆ 9 ساڵه نرخه‌كه‌ی به 200 هه‌زار دیناری عێراقی دیاریكراوه.
له راپۆرته‌كه‌ی ئیلاف ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه‌جگه له بیانییه‌كان بۆ هیچ كه‌سێك نیه زیاتر له سێ ژن و منداڵ بكرێت كه هاوڵاتی توركی و سوری و هه‌موو خلیج ده‌گرێته‌وه.