بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بۆ پێشێلكاری كاندید و لایه‌نه‌كان پێکهێنراوە، پێشبینیش دەکرێت سه‌رپێچی تۆماربكرێت".
ئامانج عەزیز بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كانی شار و شارۆچكه‌كان كراوه و رێنمایی دراوه‌ته پارته سیاسیه‌كان".
ئەوەشی خستەڕوو، لیژنه‌یه‌ك دروستكراوه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پێشێلكاری كاندید و لایه‌نه‌كان بكرێت، پێشبینیشكراوه كه سه‌رپێچی تۆماربكرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، به‌پێی بڕیاری كۆمسیۆن بردنه ژوره‌وه‌ی مۆبایل قەدەغەیە، به‌ڵام تائیستا ئه‌و بڕیارە له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ئه‌منییه‌وه نه‌دراوه.
سەبارەت به كارتی بایۆمه‌تری و ده‌نگدان، ئامانج عەزیز دەڵێت" له بازنەکانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه دابه‌شكردنی كارته‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ١٩ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ.
ڕوونیشیکردەوە، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه زۆرترین كارتی بایۆمه‌تری دابه‌شكراوه کە لە ٩٨% نزیكبوه‌ته‌وه، هەروەها تا ئێستاش لە بازنەى سلێمانى ٨٨%ی کارتەکان وەرگیراوەتەوە.
ڕۆژی ٢٠ی مانگی هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەسەرپەرشتی کۆمسیۆنی باڵای عێراق بەڕێوەدەچێت.
هەروەها لە ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگەشەوە بانگەشەى لیست و بەرژێرەکان دەستیپێکردووە و بڕیارە تا ٢٠ ڕۆژی دیکە بەردەوامبێت.
لەم لینکەوە ڤیدیۆی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ببینە