سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ پابەندبوونی حکومەتی فیدراڵی بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پشتڕاستکردەوە.
عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، ڕایگەیاند" حکومەتی فیدراڵ پابەندە بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو مادانەی لە دەستووردا هاتووە، لیژنەی دارایی‌ش جەخت لەسەر بەدواداچوونی ئەو پرسە دەکاتەوە".
وتیشی" نیازێکی باشی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە بۆ گەیشتن بە خاڵە هاوبەشەکان بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان".
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت" لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەمان کرد سەبارەت بە نەوت، دامەزراندن، تەرخانکردنی دارایی بۆ دامەزراندن، و داهاتە نانەوتییەکان، نوێنەرانی حکومەتی هەرێم جەختیان لە لێکنزیکبوونەوە و گەیشتن بە خاڵە هاوبەشەکان کردەوە".
عەتوانی ڕاشیگەیاند" هیوادارین پڕۆسەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران تەواو بێت، و ئەو ڕێژەیەی ئێستا تۆمارکراوە باشە، وە دەبێت مووچەی سەرجەم فەرمانبەران بە بانکی بکرێن".
ناوبراو هیوای خۆی دەربڕی کە" ئەمساڵ ساڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بێت".
هەروەها لای خۆشیەوە ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، ڕایگەیاند" جارێكی دیكه دوپات له پابه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ینه‌وه كه ئیراده و نیازی پاكی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ".
دەشڵێت" ئه‌وانه‌ی مووچه له ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرن ٥٠% ئه‌و مووچه‌خۆرانه تۆماركراون، پێدانی پاره‌ش به بانكه‌كان ٢٥% كارا كراوه".
جەختیشیکردەوە، تا كۆتایی ئه‌مساڵ نزیكه‌ی ملیۆنێك مووچه‌خۆر، مووچه‌كانیان به بانكی ده‌كرێن له ڕێگه‌ی هه‌ژماره بانكییه‌كانەوە.