سەرکردەی پارتی و کە ماوەیەکیش ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بووە، کاکەمین نەجار بەهۆی نەخۆشیەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە لە هەولێر بۆ چارەسەرکردن.
کاکەمین نەجار دوای نەخۆشکەوتنی دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەو پارێزگاری هەولێر ئۆمێد خۆشناویش بەناوی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتەوە سەردانی دەکات.
کاکەمین نەجار ساڵی ١٩٦٦ لە شاری هەولێر له‌دایكبووە، ساڵی ٢٠٠٤ به‌كالۆریۆسی له به‌شی یاسا له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر وه‌رگرتووه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسییه.
لە ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندیی به ڕیزه‌كانی پارتی و ساڵی ١٩٨٣ په‌یوه‌ندیی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی کوردستانەوە كردووه. ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، تا دوا کۆنگرە.