لەسلێمانی ئافرەتێک هەوڵی خۆکووشتن دەدات‌‌و لە دهۆکیش موختارێک خۆی کوشت


لە سلێمانی ئافرەتێک  لە رێگای سووتانەوە هەوڵی خۆ کووشتنی داوە، لە دهۆکیش موختاری گوندێک فیشەک لە دەستی دەرچوو، گیانی لە دەستدا.

لە سلێمانی شەوی پێنج شەممە ئافرەتێکی تەمەن ٣٢ ساڵ، خۆی سووتاند، ئاماژە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن ئەو ئافرەتە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە خۆی سووتاندووە، رێژەی سووتاویەکەی زۆرەو لە نەخۆشخانەیە.

لە دهۆک موختاری گوندی تاوكێ لە سنۆری ئیدارەی زاخۆ لەکاتی پاککردنی چەکەکەی کە جۆرێ دەمانچە بووە، بە هەڵە گولـلەیەك لە چەکەکەی دەردەچێت و بەری دەکەوێت و راستەوخۆ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لە دەستدا.





PM:12:48:27/09/2024