وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جەخت دەكاتەوە ئیئتیلافی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمەریكا دەبێت پاش رزگاركردنی كۆبانێ، شاری حەڵەب رزگار بكات كە ئێستا لەگەمارۆی داعشدایە.
لۆران فابیۆس، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە وتارێكدا كە لەسێ رۆژنامەی فیگارۆ، واشنتۆن پۆست‌و حەیات بڵاوكراوەتەوە دەنوسێت: شاری حەڵەب وەك دووەم شاری گەورەی سوریا‌و سەنگەری نەیارانی سوریا، لەئێستادا لەگەمارۆی چەكدارانی داعشدایە‌و ئەگەر ئیئتیلافی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمەریكا لەمبارەوە كەمتەرخەم بێت، كارەساتی مرۆیی لەوشارە روودەدات.
بەوتەی فابیۆس، كەمتەرخەم بوون لەبەرامبەر حەڵەب، دەبێتە هۆی ئەوەی 300 هەزار ژن‌و پیاوو منداڵ توشی كارەساتی مرۆیی ببنەوە.
لەلایەكی ترەوە دی میستۆرا، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ سوریا له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی CNN كه نه‌خشه‌یه‌كی گرتبو به ده‌ستیه‌وه، رایگه‌یاندوه: ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م نه‌خشه‌یه بكرێت، تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت داعش له كۆبانی دورده‌كه‌وێته‌وه‌و به‌ره‌و حه‌ڵه‌ب ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش راستبێت، ئه‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌یه ئه‌و شاره رزگار بكه‌ین كه شه‌ڕی ئۆزسیۆن و حكومه‌تی به‌خۆوه بینیوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌بێت.
رونیشكردوه‌ته‌وه، كه مه‌به‌ستی له قسه‌یه ئه‌وه‌یه به‌لای كه‌مه‌وه ده‌توانرێت شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ داعش له چه‌ند شوێنێك سڕبكرێت تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر رێكخراوه‌كه رونده‌بنه‌وه، شاری حه‌ڵه‌ب-یش یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی ئه‌و كاره‌ی تێدا ده‌كرێت.
دی میستۆرا ئه‌وه‌شی وتوه: ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بیڵێم به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وه‌یه؛ ئه‌گه‌ر شارێكی وه‌ك كۆبانی هه‌بێت و بڕیاریدابێت روبه‌ڕوی داعش ببێته‌وه، ئه‌وكات پێویسته پشتی لێنه‌كه‌ین.