لە مەتینا دوو درۆنی توركیا خرانە خوارەوە

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایدەگەیەنێت" هێزەكانی گەریلا لە ناوچەی مەتینای باشوری كوردستان، دوو درۆنی سوپای توركیایان خستونەتە خوارەوە". 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە" لە ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ی ئەم مانگەدا هێزەكانی گەریلا لە ناوچەكانی زاپ، مەتینا، خواكورك، چەندین چالاكییان لە دژی هێزەكانی سوپای توركیا ئەنجامداوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا درۆنێكی لەناوبرا و درۆنێکی دیکەی بۆمبڕێژکراویش دەستیبەسەردا گیرا و بە چەکی قورس گورز لە سوپای تورکیا وەشێندرا و کۆتایی بە جموجۆڵەکانیان هێندراوە. 

ئەوەشی خستەڕوو دوێنێ پێنج شەممە لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شێلازێ لە ناوچەی مەتینا، لە چالاكییەكی هێزەكانی گەریلادا دوو درۆنی سوپای توركیا خراونەتە خوارەوە.



PM:03:25:27/09/2024