فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە کۆبانی باس لە سەرکەوتنی هیزەکانی پێشمەرگەو شەڕڤانان دەکات لە کۆبانی و دەشڵێت "داعش گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی کە چیتر توانای هێرشکردنی نەماوەو کەوتوەتە حاڵەتی بەرگری".
عەبدولقادر مەجید، فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە کۆبانی بەژمارەی ئەمڕۆی هاوڵاتی راگەیاند: توانیویانە بە هاوکاری شەڕڤانانی (YPG) چەند شوێنێک بگرنەوە کە پێشتر داعش گرتونی و جگە لەوەش داعش کوژراوێکی زۆری داوە.
فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە باسی لەوەشکرد، ئێمە چەکی قورسمان بۆ کۆبانی هێناوە کە لە پێشتردا شەڕڤانان ئەو جۆرە چەکانەیان لانەبوە، بۆیە لە ئێستادا داعش توانای هێرشی نەماوەو تەنها بەرگری دەکات.
لای خۆشیەوە ریدور خەلیل، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایگەندوە، هاتنی پێشمەرگە ئەوانی دڵخۆش کردوەو ورەی بەرزکردونەتەوە، جگە لەوەش ئەو یەکگرتنەی شەڕڤانانی هەر چوار پارچەی کوردستان باشترین شانازییە.
وتەبێژی هێزەکانی (یەپەگە) دەڵێت "ناهێڵنن خائینان و خۆفرۆشان لەسەر خاکی کوردان بمێنن و لە ئایندەیەکی نزیکدا مژدەی سەرکەوتن رادەگەیەنن".