وەزیری پەروەردە داواکارییەکی بەپەلە دەربارەی پێداویستییەکانی مامەڵەی مامۆستایانی گرێبەستی بڵاوکردەوە و دەڵێت" پێویستە پرۆسەکە بە وردی و خێرایی جێبەجێ بکرێت".
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی ئەیلوول نووسراوێکی ئاڕاستەی گشت پەروەردەی شارەکان وئیدارەسەربەخۆکان و قەزا و ناحیەکانی کردووە و دەڵێت" پێشتر فەرمانی وەزاری دەرچوێندراوە، پێویستە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەکان و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان بە زوترین کات ئەو کارانە ئەنجامبدەن".
دەقی داواکارییەکە لە هاوپێچی هەواڵەکە هاتووە