دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی هاوڵاتیان دەکرێت


وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایدەگەیەنێت لە سبەیەوە ١ تشرینی یەکەم دەست بە دابەشکردنی بڕە خۆراکی هاوڵاتیان دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " بڕیارە لە سبەی سێ شەممە دەست بە دابەشكردنی لیست بكرێت و پاشان دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی حەوتەم دەكرێت."

لەبارەی بەشەخۆراكی مانگی حەوتەوە، ئەو بەرپرسە ئاشکرای دەکات، لە لیستی خۆراكدا ماش زیاد بووە، بەڵام جارێ نەگەیشتووەتە كۆگاكان.




AM:09:23:30/09/2024