کەشناسی: تاوە باران دەستپێدەکات


بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئێوارەی سێ شەممە باران سەرەتا بە نمەو دواتر بە تاوە باران لە شاخەکان دەستپێبکات و چوار شەمەش دەخایەنێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە کەشوهەوا بەمجۆرە دەبێت: 
کەش، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت . 
پلەکانی گەرما، کەمێک بەرز دەبێتەوە بە ١-٢ پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
خێرای با  لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت بە ١٠-٢٠ کم/ک 
ئاراستەی با، لەگۆراندایە.

سبەی سێ شەممە بەمشێوەیە دەبێت:

کەش، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. لەکاتەکانی شەودا لەناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری نمە باران هەیە کە هەندێ کات دەگۆرێت بۆ تاوە باران و بروسکە. بە شێوەی پچرپچر بۆ کاتەکانی بەیانی رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێ. 
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
خێرای با، لە سەر خۆ – مام ناوەند دەبێت ١٠-٢٠ کم/ک . 
هەندێ کات چاڵاک دەبێت بۆ ٤٠ کم/ک بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری رۆژهەلاتی هەرێم (ناوچەکانی گەرمیان ) 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٣٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی:٣٢ پلەی سیلیزی
دهۆک:٣٦ پلەی سیلیزی
کەرکوک:٣٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٣٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ:٣٤ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:١٩ پلەی سیلیزی
سۆران:٣١ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٣٩ پلەی سیلیزی




AM:11:04:30/09/2024