ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢ ئامادەیی درێژکرایەوە، وەزارەتی خوێندین باڵاش رایدەگەیەنێت زیاتر ٧٠%ی دەرچوانی ئەمساڵ فۆڕمەکەیان پڕکردوەتەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، لەپێناو پێدانی دەرفەتی زیاتر بە دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی ، بڕیاردرا ماوەی زانکۆلاین بۆ پێنج رۆژی دیکە واتە تاکو سەعات (١٢)ی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ بۆ دەەرچوانی قۆناغی دوانزەی ئاماەیی درێژبکرێتەوە، ئەمە شدواین دەرفەتە و چیتر ماوەکەی درێژناکرێتەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا راشیدەگەیەنێت، دەرچوانی هەردو خولی یەکەم و دوەمی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیش دەتوانن سود لەم دەرفەتە وەربگرن و فۆرمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕاشیدەگەیەنێت" تاکو پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (٧١%)ی دەرچوانی ئەمساڵ داواکارییان لە ڕێگەی زانکۆلاین پێشکەش کردوە، واتە سی و نۆهەزار دەرچوی ئەمساڵ و شەش هەزار دەرچوی ساڵانی پێشوش داواکارییان پێشکەش کردوە".