وێنە.. لە هەولێر شەڕەتەقە لەنێوان پاسەوانی بەرپرسێکی باڵای یەکێتی و بەرپرسێکی پارتی دروستبوو، بریندار هەیە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە لە پرسەیەکدا لە مزگەوتی رەشادموفتی لە هەولێر، شەڕە تەقە لە نێوان پاسەوانانی شاڵاو کوسرەت رەسوڵ و فەرماندەیەکی سەربازی پارتی روویدا.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی سپی لە شەڕی پاسەوانەکانی ئەو دوو بەرپرسەدا بریندار هەیە.

تا ئێستا هۆکاری راستەقینەی ئەو شەڕە تەقەیە نەزانراوە.

لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە، بەڵام دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر لەو بارەیەوە هیچ روونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەفتەی پێشووش کە شاڵاو کوسرەت رەسوڵ خەریکی هەڵمەتی هەڵبژاردن بوو لەناو جەرگەی شاری هەولێر لە لایەن چەند هەواداری پارتییەوە بە بەرد هێرش کرایە سەری.








PM:04:16:30/09/2024